پەلاماری بێبڕانەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق بۆ سەر بنکەکانی سوپای ئەمریکا
هێزەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق شەوی رابردوو چوار جار بنکەی هێزی داگیرکەری ئەمریکاییان لە سوریا و عێراق کوتا.
بنکەی هێزی داگیرکەری ئەمریکایی لە گوندی ئەلخەزرا نزیک بە کێڵگەی نەوتیی ئەلعومەر وەبەر پەلاماری هێزەکانی خۆڕاگری کەوت. ئەم بنکەیە لە پارێزگای دێرەزوردا هەڵکەوتووە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا. ژمارێک لە ژێدەرە هەواڵییەکان باسی بیسترانی دەنگی چەندین تەقینەوە لە نێو ئەم بنکەیان کردووە. هێشتا دەرنەکەوتووە هۆکاری ئەم تەقینەوانە پەلاماری مووشەکی بووە یان درۆنی.
هەروەها کەناڵی هەواڵیی ئەلمەیادینیش شەوی رابردوو ڕاپۆرتیدا کە بنکە و بارەگای هێزی ئەمریکایی لە کێڵگەی گازیی ''کۆنیکۆ" هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سوریا راکتباران کراوە.
لە هەواڵێکی دیکەشدا، هێزەکانی خۆڕاگری هەروەها بە درۆن هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازانی ئەمریکایی لە گوندی "خەربە عەدنان" هەڵکەوتوو لە پارێزگای حەسەکە (باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا). ژێدەرە عێراقییەکانیش شەوی رابردوو ڕایانگەیاند کە بنکەی ئەمریکایی عەینولئەسەد لە ڕۆژاوای عێراقیش وەبەر پەلاماری درۆنی کەوتووە.
گرووپەکانی خۆڕاگریی عێراق لە کاردانەوە بە پشتیوانی کردنی ئەمریکا لە درێژخایەن بوونی شەڕی غەززە، بەردەوامن لە هێرش کردنەسەر بنکە و بارەگاکانی داگیرکەرانی ئەمریکایی لە ناوچەکەدا و پێداگرن لەسەر ئەوەی کە تا وەدەرنرانی تۆکمە و تەواوی ئەمریکا لە عێراق و هەر هەموو ناوچەکە، سوورن لەسەر پەلاماردانیان.