شوبات 01, 2024 08:30 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای عێراق بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند سەرجەم هەڵمەتەکانی خۆی بۆسەر داگیرکەرانی ئەمریکایی تا ئاگاداری دوایی ڕادەگرێ.

حیزبوڵڵای عێراق بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک بەواژۆی ئەبووحسین حەمیداوی سکرتێری گشتی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ئامانجی لەو بڕیارەی بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ڕامیاری عێراق لەدۆخی هەنووکەدا ڕاگەیاندو دەڵێ: خۆڕاگری ئیسلامی و گوردانەکانی حیزبوڵڵا بڕیاری خۆیان بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی زۆرلێکراوی غەزە داوەو بە ئیرادەی خۆیان و بەبێ دەسوەردانی لایەنی دیکە خۆڕادەگرێ، چونکە دەزانین چۆن جیهاد بکەین.

هێندێک لایەن زۆرجار ناڕازین بە زەختو گوشارو پەرەدان بە بارگرژی دژبە هێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان لە عێراق و سوریا بەڵام بەڵێن و پەیمانمان بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکی مرۆڤانەو ئیدئۆلۆژیکیمان بە هزرمەندی و مشوورو تاوتوێی وردی ئەو کارە بوەو هاوسەنگی مافیاسایی و ڕەوشتخوازانەشمان لە دژوارترین دۆخ دا لەبەرچاو گرتوە.

لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەڵپەساردنی هەڵمەتی جەنگی و زانیاریمان بەدژی هێزە داگیرکەرەکان بەئامانجی بەرگری لە خەڵکی غەزە بەشێوەی دیکە بەردەوام دەکەین و بەمجۆرە بە جیهادگەرە دلێرەکانی گوردانە ئازادەکانی حیزبوڵڵا ئەم ڕادەسپاردە ڕادەگەیەنین بەڵام بێتوو لەلایەن ئەمریکاوە کردەوەیەکی دوژمنکارانە سەرهەڵبدا هەر بەشێوەی پێشوو بەتەمای خوا بڕیار دەدەین و هەموو کارێکیش هەر لەدەست خودادایە. 

سەرپەیڤ