بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی دژی ئەمریکایی لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا
سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانێکی دژی ئەمریکی لە شوێنێ تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا بەڕیوە چوو.
بەپێی راپۆرتی سابرین نیوز لەئاکامی پەلامارێکی خۆفڕانە بۆسەر ئۆتۆمبێلێک لە ڕۆژهەڵاتی بەغداو شەهیدبوونی سەرنشینەکانی خۆپیشاندانێکی دژیئەمریکی لەو شوێنە بەڕێوە چوو شوینی هاتووچۆ لە ناوچەی سەوزی بەغدا لەلایەن هێزە ئاسایشیەکانەوە داخرا.
ئەبووحسین حەمیداوی سکرتێری گشتی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەم شەهیدکرانی ئەبووباقر ساعیدی فەرماندەی ئەو گروپە خۆڕاگرە ئیسلامیەی سەرەخۆشی کردو دۆعای بەخێری کرد لەسەر ڕێبازی جیهادگەری.
سعوود ساعیدی بەرپرسی فڕاکسیۆنی مافیاسا لە پارلمانی عێراقیش وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو پەلامارە وتی: داوا لەسەرۆکی کاتی پارلمان دەکەین تاکوو کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بە بەشداری محمد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران بۆ بەرگرتن لە بەردەوامی ئەوجۆرە پەلامارانەی عێراق پێک بهێنی.
فالیح فەیازی سەرۆکی حەشدی شەعبیش وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو تەقینەوە، پێداگری کرد لەسەر وەدەرنانی ئەمریکیەکان و پێچانەوەی باڵوێزخانەکەیان لە عێراق و سوودانی"ش لەو پەیوەندیەدا بەرپرسیارە.
ئەبووعەلا لەولایی سکرتێری گشتی کەتائیبی سەیدوشوهەدای عێراقیش لە پەیامێکی کورت دا دژکردەوەی نیشان دا بەرامبەر بەو پەلامارەو وتی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق خاون خوێنە.
بزوتنەوە فەلەستینیەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی و خۆڕاگری ئەنساروڵڵای یەمەنیش لە ڕاگەیاندراوی بەجیادا ئەو پەلامارە خۆفڕانەی ئەمریکایان بۆسەر ڕۆژهەڵاتی بەغدا شەرمەزار کرد.