حکیم: عێراق هیچ پێویستیەکی بە بوونی ئەمریکیەکان لەنێو خاکی وڵاتەکەی نیە
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ حوجەتولئیسلام وەلموسلمین موحسینی ئیژەیی سەرۆکی دەزگای دادڤانی ئێران لەگەڵ ئەندامانی چوارچێوەی هاودەنگی پێداگری کرد کە وڵاتەکەی هیچ پێویستیەکی نیە بە بوونی هێزی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەی.
"سەیدعەمار حەکیم"ی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق وێرای ئاماژە بەوەی کە هێزی چەکداری هاوپەیمانی لەسەر داوای حکومەتی عێراق هاتوونە ئەو وڵاتە، پێداگری کرد کە لەدوای ڕاگەیاندنی چۆڵکرانی عێراق لە تیرۆریستەکانی داعش ئیتر هیچ پێویست ناکا ئەو چەکدارانە هەروا لە عێراق بمێننەوە، چونکە هۆکاری پێویستی بوونەکەیان لە حیراق کۆتایی پێ هاتوەو خەڵکی وڵات ئیتر ئامادە نین بە سەرپەرەشتیاری هێزی دەرەکی ڕازی نین.
ناوبراو هاوکات پێداگریشی کرد لەسەر پاڵپشتی لە حکومەتی وڵاتەکەی لە وتووێژەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکمەندی ئەمریکیەکان لەو وڵاتە لە کاتێکی دیاریکراودا.
حەکیم لەو چاوپیکەوتنەدا ئاماژەشی کردە ڕۆڵی چوارچیوەی هاودەنگی و وتی: ئەو ڕۆڵە بوە هۆی زاڵبوون بەسەر زۆر کێشەو قەیران دا.