ئادار 07, 2024 14:30 Asia/Tehran

وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ڕایگه‌یاند، "داواکارییەکانى هەرێمى کوردستان، لەپڕۆژەیاساکەدا لەگەڵ دەستور ناگونجێن"، ده‌شڵێت:"تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای نەوت‌و گاز، خەریکە دەچێتەوە خاڵی سفر"

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئەوان چەندین جار لە بەغداو هەولێر، لەگەڵ هەرێم گفتوگۆو ڕاگۆرینەوەیان کردوە بەئامانجی داڕشتنی ڕەشنوسی پرۆژەیاسای نەوت‌و گاز، به‌ڵام نایشارینه‌وه‌، داواکارییەکانى هەرێمى کوردستان لەپڕۆژەیاساکەدا، لەگەڵ دەستور ناگونجێن".وتیشى:"لەگەڵ برایانمان لەهەرێمی کوردستان قۆناغی گفتوگۆمان سەبارەت بەڕەشنوسی پرۆژەیاسای نەوت‌و گاز تێپەڕاندوە، بەڵام هەندێک ڕوداو هاتنەپێشەوەو پرۆسەکەی وەستاند، داواکارییەکانی هەرێمیش ئاسان نین، ئەوەمان بیر نەچێت ئەم ڕەشنوسە دەبێت بگونجێت لەگەڵ دەستوری عێراق‌و ڕەچاوی پارێزگاو هەرێمەکانی بەرهەمهێنی نەوت بکرێت لەپڕۆژەیاسای نەوت‌و گازی عێراقدا".

سەرپەیڤ