نیسان 30, 2024 10:05 Asia/Tehran

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق وتی: "هەڵبژاردنەکانی شەشەمین خولی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوە دەچێ".

"نوری مالیکی" لە پرێس کۆنفرانسێک لەبارەی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغداو هاوبەشیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان، وتی: "لەوانەیە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی بۆ١٠ی ئۆکتۆبری ئەمساڵ دوابخات. ئەوە، پرسێکی تەکنیکییەو پەیوەستە بە بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیۆنیش کاری خۆی ئەنجام دەدا".

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وتیشی: لە بەغدا لیژنەیەکیان پێکهێناوە بەمەبەستی ڕاوێژکردن لەسەر پرسی بەڕێوەچوونی شەشەمین خولی هەڵبژاردنیی پەرلەمانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە١٨ی مارسی٢٠٢٤  بەیاننامەیەکی دەرکردو تێیدا ڕایگەیاند؛ ناچینەژێرباری بڕیارێکی نایاسایی وسەپێندراوی بەدەر لە ئیرادەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەزگە یاساییەکانی و بەشداری ئەو هەڵبژاردنە نایاسایی و دژە دەستورییانە نابین کە لەژێرسێبەری سیستەمێکی سەپێندراودا بەڕێوە دەچن.

سەرپەیڤ