تژی بوونی بەنداوەکانی عێراق لەدوای چەند ساڵ وشکەساڵی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i427227-تژی_بوونی_بەنداوەکانی_عێراق_لەدوای_چەند_ساڵ_وشکەساڵی
پاشەکەوتی ئاویەکانی پشتی بەنداوی گەورەی دەربەندیخانە کە لەنێوان چیاو زۆزانە خروشانەکانی باکووری عێراق هەڵکەوتوون، لەدوای چوار ساڵ قاقڕی و وشکەساڵی و کەم ئاوی بەردەوام دیسانەوەو تا ڕادەیەکی زۆر تژی بوون.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
May 11, 2024 06:00 Asia/Tehran

پاشەکەوتی ئاویەکانی پشتی بەنداوی گەورەی دەربەندیخانە کە لەنێوان چیاو زۆزانە خروشانەکانی باکووری عێراق هەڵکەوتوون، لەدوای چوار ساڵ قاقڕی و وشکەساڵی و کەم ئاوی بەردەوام دیسانەوەو تا ڕادەیەکی زۆر تژی بوون.

کاربەدەستانی عێراقی دەڵێن ڕێژنەبارانەکانی ئەم دوایانە دیسانەوە چەند بەنداوێکی سەرەکی ئەو ووڵاتەیان تژی کردوە کە یەکێک لەو بەنداوانە بەنداوی دەربەندیخانە، کە لەسەر ڕوباری سیراون هەڵبەستراوەو کەوتۆتە باشوری شاری سلێمانی.

عێراق لێورێژە لە سامانی نەوتی بەڵام ژێرخانەکانی تاکوو ئێستاش زۆربەیان خراپن و سەرەڕای بوونی بەنداوی زۆر زۆربەی کات باران بارین تەنانەت زیانیشی لێدەکەوێتەوە.