May 30, 2024 12:35 Asia/Tehran

حکومەتی عێراق خوازیاری هەنگاونانی عەرەبی ئیسلامی ناوچەیی هاوبەش بوو بۆ بەرگرتن لە درندەکاری و شەڕی کۆمەڵکوژانەی ڕژیمی زایۆنیست لە کەرتی غەزە.

حکومەتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەم لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە خوازیاری بزوتنەوەیەکی  عەرەبی ئیسلامی ناوچەییە لەئاستێکی جەماوەری و فەرمی بۆ بەرگری لە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە.

 لەو ڕاگەیاندراوەی حکومەتی عێراق دا وتراوە کە ئەو بزاڤە بەدوای کۆتایی هێنانی گرینگی نەدانە بە نۆڕمە نێودەوڵەتی و مرۆیەکان و بەرگرتن لە پەرەی شەری ناوچەیی.

ئەو حکومەتە هەروەها پێداگریشی کردوە کە ئامانج لە پێکهێنانی ئەو بزوتنەوە هەروەها بەرگرتنە لە هان دانی ناوچەکە بەرەو گێژاوێکی توندو تیژو هاوکات سپاسیشی کرد لە کاری چەند وڵاتێکی ئوروپایی بەئاراستەی بەفەرمی ناسینی وڵاتی فەلەستینی. 

سەرپەیڤ