حوزه‌یران 11, 2024 11:10 Asia/Tehran

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە بەیاننامەیەکی تازەدا ڕایگەیاند کە هێرشی کردۆتە سەر ئامانجێکی سەربازی لە جەولانی داگیرکراودا.

گرووپی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە بۆ پاڵپشتی کردنی گەل و خۆڕاگریی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ئامانجێکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە جەولانی داگیرکراو بە دوو درۆنی جەنگی پێکاوە .

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە بەیاننامەی دووەمی خۆیدا ڕایگەیاند کە بە درۆن هێرشی کردۆتە سەر شاری بەندەریی ئەیلات لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق هەروەها جەختی کردووە کە هەتا ئەو کاتەی کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خەڵکی غەززە بەردەوام بێ، درێژە دەدات بە هێرشەکانی بۆسەر فەلەستینی داگیرکراو. ئەم گرووپە پێشتریش و لە هەڵمەتەکەی رابردوویدا بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو وشداری دابوو کە بێتوو پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوام بێ، هەڵمەتی خۆی دژ بە بنکە و مەتەرێزەکانی ئەم ڕژێمە تووندتر و بەربڵاوتریش دەکات. 

سەرپەیڤ