سودانی: عێراق بە یارمەتی دۆستەکانی ترۆریسمی تێک شکاند
سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە دەیەمین ساڵوگەڕی پەلاماری داعش بۆ سەر موسڵ وتی: عێراق بەیارمەتی دوستەکانیی ترۆریسمی تێک شکاند
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ڕێزگرتن لە دەوری کارێگەری فەتوای ئایەتۆڵڵا سیستانی لە تێکشکاندنی گروپی ترۆریستی داعش، پیداگرت کەئەم وڵاتە بە بەرەکەتی فیداکاری منداڵەکانی خۆی وبەیارمەتی دوستەکانی، ترۆریسمی تێکشکاند. سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە عێراقیەکان توانیان بە فیداکاری خۆیان وبەیارمەتی دوستە بەشەرەفەکانیان ، شەپۆلی توندڕەویی خوازی وترۆریسم لە ناحەزترین ودڕندانەترین شێوازی دا تێک بشکینن .
" محەممەد شیاع سودانی" لەبەیاننامەیەکدا بە بۆنەی دەهەمین ساڵوگەڕی پەلاماری تاقمی ترۆریستی داعش بۆسەرشاری موسڵ لە باکووری عێراق وتی: عێراقیەکان بە نوینەرایەتی جیهانی ئازاد توانیان دەستیان بگەیەنن بەم سەرکەوتنە بەشەرەفانەیە وبەجێ ماوانی ترۆریسم ئیتر هەڕەشەیەک بۆسه ر وڵاتی عێراق نایەنە ئەژماروئەمڕۆ خەڵکی عێراق لە ئەنجامی ئەم ڕووبەڕوو بوونەوە دادگەرانەیە و فیداکاری شەهیدانی ساڵحی ئێمە، ئەمنیەت وسەقامیان هەیە .