وەزیری نەوتی عێراق: لە دانوستامان لەگەڵ هەولێر پێشکەوتنی باشمان هەبووە
ماوەی چەن ڕۆژێکە شاندێکی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ئێپیکور لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق خەریکی دانوستانن لە سەر مەسەلەی دەسپێکرانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانن، وەزیری نەوتی عێراق لەم بارەوە وتی: لە دانوستانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێڵی بۆریی نەوتی عێراق- تورکیا پێشکەوتنی باشمان هەبووە.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق وتی کە بۆ دەسپێکرانەوەی هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جیهان خەریکی وتووێژ لەگەڵ تورکیاین و لە دانوستان لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێڵی بۆریی نەوتی عێراق- تورکیا پێشکەوتنی باشمان هەبووە. عەبدولغەنی هەروەها راشیگەیاند: هەوڵ دەدەین هەژماری بەندەرەکانی تایبەت بە هەناردەی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکادا زیاتر بکەین، پێش هەڵپەسێردرانی هەناردەی نەوت، ڕۆژانە چوارسەد هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگای بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە دەکرا.
حەیان عەبدولغەنی سەبارەت بە گازی سرووشتی ڕایگەیاند کە ڕادەی بەرهەمی گازی سرووشتی گەیشتۆتە ٦٣% و واتە ١٩٠٠ ملوێن مەتری سێجا و بەنیازن ڕادەی گازی گوڵخانەیی بگەیەننە سفر لە سەد. ناوبراو جەختی کرد: ڕۆژانەی ٢١ ملوێن لیتر بەنیزین بەرهەم دێ بەڵام ٢٨ ملوێن لیتر بەکار دەبرێ، نرخی بەنزین لە عێراق لە چاو زۆرێک لە وڵاتان هەرزانە و ئەمساڵیش لە بواری بەرهەمهێنانی بەنزین دەگەنە خۆبژیوی.