گەڵاڵەی ئاسایشیی عێراق تایبەت بە ڕۆژانی موحەڕەم و ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن(ع)
وتەبێژی یەکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشیی عێراق و ناوەندی هەڵمەتی هاوبەش ڕایگەیاند: گەڵاڵەیەکی ئاسایشی تایبەت بە ڕۆژانی موحەڕەم و ڕێپێوانی مەزنی چلەی ئیمام حوسێن(ع) لە سەرتاسەری عێراق بەهاوکاریی لیژنەی باڵای ئاسایشیی ئەو وڵاتە، ئامادە کراوە.
سەرلەشکر "تەحسین خەفاجی" وتەبێژی یەکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشیی عێراق ڕایگەیاند: لێژنەی باڵای ئاسایشی عێراق دوو رۆژ لەمەوبەر کۆبوونەوەی خۆی لەشاری کەربەلا بەڕێوە برد کە تێیدا، لەسەر تەوەری گەڵاڵە ئاسایشی و راژەکارییەکان بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ و هەروەها یاریدەری سەرکردایەتی هەڵمەتی هاوبەش، وتووێژ کرا.
خەفاجی بەئاماژە بەوەی کە ئەو گەڵاڵە ئاسایشییە هەتا کۆتایی بەڕێوەچوونی ڕیوڕەسمی ئەربەعینی ئیمام حوسێن(ع) درێژەی دەبێ، پێی داگرت: سەرکردایەتی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، گرینگیەکی زۆر دەدا بەو گەڵاڵەیەو خۆی، ڕەوتی جێبەجێکرانی پێوشوێن دەگرێ و تەنانەت تاقمێکی تایبەتیش لە پرۆگرامە پراکتیکییەکانی سۆشیال میدیادا چالاکە بەبەمەستی چارەسەریی هەرچەشنە کێشەو گرفت و ئاسانکاریی بۆ زیارەتکاران.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە ئەو گەڵاڵە، ئەمساڵ زۆر بابەت لەخۆ دەگرێ بۆنمونە، پرۆژە حکومییەکان لەبواری ڕێگاوباندا، سازکرانی کارگەکانی سەهۆڵ، دابینکردنی ئاو و کارەبا و ڕاژەکارییەکانی وەک ، گواستنەوەو پارکینگ.