ڵیدوانی وەزیری ناوخۆی عێراق لەبارەی رەوتی جێبەجێکرانی گەڵاڵەی ئاسایشیی تایبەتی ئەربەعین
وەزیری ناوخۆی عێراق، بەوردیی باسی رەوتی جێبەجێکرانی گەڵاڵەی ئاسایشیی تایبەتی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن(ع) ی کرد.
"عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆی عێراق و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایشی تایبەتی ئەربەعین، وتی: لیژنەی ئاسایشی و راژەکاریی لەئێستادا لە سەرکردایەتی هەڵمەتی کەربەلای موعەلـلا ئامادەیەو هەوڵدان بە شێوەی ٢٤ کاتژمێریی بەردەوامە. ناوبراو وتیشی: هەوڵ و هەنگاوەکانمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی کردنی هەموو بەشە ئاسایشییەکان لە سەرتاسەری وڵات لە دەروازە و جاددە سنوریەکانەوە بگرە هەتا گەیشتنی زیارەتکاران بە شاری کەربەلا درێژەی هەیە.
وەزیری ناوخۆی عێراق وتیشی: ئێستا تەرکیز لەسەر هاتووچۆی زیارەتکارانە لە میحوەرەکانی نەجەف بەرەو کەربەلاو لە بابل بەرەو کەربەلا و لە بەغداوە بەرەو بابل هەتا کەربەلا.
شەمەری وتی: ئێستا لەهەوڵداین رەوتی گواستنەوەی پێچەوانە جێ بەجێ بکەین کە بەهۆیەوە، ئەو بەملوێنان کەسەی دەچنە کەربەلا بە هەوڵ و کۆششی هەڵسوڕێنەران و کاربەدەستانی بەشی حکوومیی و تایبەتی لە شاری کەربەلاوە بگوێزرێنەوە پارێزگاکانیان.
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هەموو یەکەکانی ئەو وڵاتە، لە نزیک بە دە رۆژ لەمەوبەرەوە کەوتوونەتە باری ئامادەباشی و هەروا لەو حاڵەتەدان.