پێداگری ئێران و عێراق لەسەر پێویستی یەگجار زۆری ڕاگیرانی ژینۆسایدەکەی خەڵکی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە
ئاب 25, 2024 11:50 Asia/Tehran
جێگر یەکەمی پێشووی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دوێنێ هەینی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.
محمد موخبیرو محمد شیاع سوودانی لەو چاوپێکەوتنەیان دا، ڕوداوکانی ناوچەکەو لێکەوتە کارەساتبارەکانی شهڕەکەی کەرتی غەزەیان تاوتوێ کردو پێداگریشیان کرد لەسەر پێویستی یەگجار زۆری هەنگاونانی خێرای وڵات و بنیاتە نێونەتەوەیەکان بەئامانجی ڕاگرتنی ژینۆسایدکردنەکەی خەڵکی غەزە.
دوو لایەن هەروەها پەیوەندی دوولایەنەو درێژەی هاریکاری نێوان دوو وڵاتیان بەئاراستەی بەرژەوەندیەکانی دوو گەلی هاوڕی و برا تاوتوێ کرد.
محمد موخبیر لەو چاوپێکەوتنەی دا وێرای ئاماژە بە پەیوەندی قوڵ و هاوڕێ یانەی نێوان عێراق و ئێران دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند لە میوانداری بەرزی گەل و حکومەتی عێراق لە زیارەتکارانی ئێرانی.