بەشداری زیاتر لە 21 ملوێن زیارەتکار لە ئەربەعەینی حسەینی ئەمساڵ
عەتەبەی پیروزی حەزرەتی ئەبولفەزل عەباس -ع- لە عێراق باسی زیاتر لە 21 ملوێن زیارەتکار ی کرد لە ئەربەعەینی حسیەینی ساڵی 1446ی کوچی مانگی .
عەتەبەی پیرۆزی حەزرەتی ئەبولفەزل عەباس لە عێراق لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند کە لە ڕوژانی ئەربەعەینی حسینی ساڵی 1446 کوچی مانگیدا 21 ملوێن و 480 هەزار و525 زیارەتکار لە عێراق و عەتەباتی پیروز ئامادە بوونە . شیاوی باسە کە لە 6 هەتا 22 مانگی ئوت 3 ملوێن و 280 هەزار و 169 کەس بۆ بەشداری کردن لە ڕێ و ڕەسمی ئەربەعەینی حسینی چوونەتە عێراق.
ڕوژی یەکشەمە 20 سەفەری 1446 کوچی مانگی واتە 25 ئوتی 2024 ئەربەعەین شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حسین ع ئیمامی سێهەمی شێعەکانی جیهان و یارانی بە ئەمەگی بەڕێزیان لە سارای کەربەلایە . ملوێنان زیارەتکار لە سەرانسەری جیهان بۆ وێنە کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ڕوژە دا بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی ئەربەعەینی حسەینی -ع- چوونەتە شاری کەربەلا لە باشووری غێراق . حەزرەتی ئیمام حسەین و یارانی بە ئەمەگی دەی مانگی موحەڕەمی ساڵی 61 کوچی مانگی لە کەربەلای شەهید کران .