نزیکەی ١٥ هەزار ئاوارەی عێراقی لە کەمپی هۆل ماونەتەوە
ئهیلوول 19, 2024 12:46 Asia/Tehran
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە چوار هەزار ئاوارەی عێراقی لە کەمپی هۆلی سووریا گەڕاونەتەوە و لە ئێستادا نزیکەی ١٥ هەزار ئاوارەی دیکە لەو کەمپەدان.
کەریم نووری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارە عێراقییەکان لە کەمپی هۆلی باکوری سووریاوە بۆ زێدی خۆیان، ژمارەی ئاوارە عێراقییەکان لە کەمپەکەدا کەم بووەتەوە.ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەرەتادا لە کۆی ٥٤ هەزار ئاوارە لە کەمپی هۆلدا، ٢٠ هەزار ئاوارەیان هاوڵاتیی عێراق بوون، بەڵام لە ئێستادا رێژەکە بۆ نزیکەی ١٥ هەزار ئاوارە کەم بووەتەوە.باسی لەوەش کرد، هەوڵەکانی حکوومەت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی نێو کەمپەکە بەردەوام دەبێت.