تشرینی یه‌که‌م 13, 2024 18:54 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە کە گەیشتە بەغدا لەگەڵ فواد حسێن هاوتای عێراقی خۆی دیدار و وتووێژی کرد.

"سەید عەبباس عەراقچی" پاش ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ فواد حسێن"ی وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە پێوەندییە دوولایەنەکان و باروودۆخی ناوچەکە بیر و ڕای گۆڕییەوە، لە پرێس کۆنفرنسێکی هاوبەشدا وتی: ئێران خوازیاری تەشەنەی ناکۆکی، تووند و تیژی و شەڕ و پێکدان نییە. هەرچەن ئامادەیە بۆ هەر ڕەوشێک کە بێتە پێشەوە. ئێمە ئامادەین بۆ شەڕ و بۆ ئاشتیش هەر ئامادەین؛ ئەوە هەڵوێستی لێبڕاوانەی ئێرانە. عەراقچی لە سەفەری بۆ بەغدا بڕیارە لەگەڵ کاربەدەستانی دیکەی عێراقیش سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچەکە و پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات وتووێژ و ڕاوێژ بکات.

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەم کۆبوونەوەدا وتی: بەغدا نەیاری هەرچەشنە کەڵک وەرگیران لە ئاسمانی عێراقە بۆ ئەنجامدرانی کردەوەگەلی دژ بە ئێران. 

سەرپەیڤ