لەئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆسەر چیای حەمرین، هەشت ترۆریستی داعشی کوژران
تشرینی یهکهم 31, 2024 09:06 Asia/Tehran
هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆسەر بنکەو مۆڵگەی ترۆریستان لە چیای "حەمرین" ، کوژرانی هەشت ترۆریستی داعشی لێکەوتەوە.
هەواڵگریی عێراق بەهاوکاریی سەرکردایەتی ناوەندی هەڵمەتی هاوبەش لە هەڵمەتێکی تایبەتدا، بە فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ی عێراق هێرشی کردەسەر حەشارگەکانی گرووپی رەشەکوژی داعش لە چیای حەمرین.
بەپێی ڕاپۆری فوڕات نیوز، ئەو فڕۆکە جەنگییانە بەپێی داتاو زانیاریی ورد، چوار هەڵمەتیان لەدژ مۆڵگەو پێگەکانی ترۆریستان ئەنجام دا.
هێزە ئاسایشییەکانی عێراق پاش ئەو هێرشە، خۆیان گەیاندە شوێنە بەئامانج گیراوەکان و تەرمی هەشت ترۆریستیان دۆزییەوە کە چەند سەرکردەیەکی داعشیش لەنێویاندا بوون. هێزە ئاسایشییەکانی عێراق، لەو هەڵمەتەدا، دەستیان داگرت بەسەر بڕێکی زۆری چەکەمەنی، کەرەستەی جەنگی و لۆجستیکی، تەقەمەنی و ئامێرگەلی پەیوەندیی.