پێشوازیی حکومەت، پەرلەمان و ڕێبەرانی عێراق لە بڕیاری گرتنی سەرانی ڕژێمی زایۆنی
حکومەتی عێراق، پەرلەمان و ڕێبەرانی سیاسیی ئەم وڵاتە پێشوازییان کرد لە دەرکرانی بڕیاری گرتنی "بنیامین نەتانیاهۆ"ی سەرۆکوەزیران و "یواڤ گالانت"ی وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی وەکوو جەنایەتکاری جەنگی لە لایەن دادگەی نێودەوڵەتیی دادەوە.
وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پاش دەرکرانی بڕیاری دادگەی نێودەوڵەتیی داد سەبارەت بە بە جەنایەتکار ناوبرانی "بنیامین نەتانیاهۆ"ی سەرۆکوەزیران و "یواڤ گالانت"ی وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی، لە بەیاننامەیەکدا بڕیاری دادگەی نیودەوڵەتی دادی بە بڕیارێکی مێژوویی وەسف کرد.
«باسم العوادی» وتیشی: حکومەتی عێراق ڕێز دەگرێ لە هەڵوێستی بوێرانە و دادگەرانەی دادگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دەرکردنی دوو بڕیاری گرتن بۆ هەر یەک لە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و وەزیری شەڕی وەلانراوی ئەم ڕژێمە.
«محسن علی اکبر المندلاوی» جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا پێشوازیی کرد لە بڕیاری دادگەی نێودەوڵەتی دژ بە دوو جەنایەتکاری جەنگیی ڕژێمی زایۆنی و داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد کە پێبەندیی خۆیان بەم بڕیارە دادەوانییە نیشان بدەن و ڕژێمی زایۆنی تەریک بخەنەوە.«نوری المالکی» ڕێبەری ڕەوتی سیاسیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقیش وتی: ئێمە وهەموو ئازادیخوازانی جیهان و بانگەشەکەرانی مافی مرۆڤ، لایەنگرانی پارێزرانی سیستەمی نێودەوڵەتی و ناوەندە ئەمنی و مرۆییەکان بە هەموو تواناوە پشتی ئەم بڕیارە دادەوانییە بوێرانەیە دەگرین کە دادگەی نێودەوڵەتی دەریکردووە، دادگەیەک بە ٢١ دادوەر.
«شیخ همام حمودی» ڕێبەری مەجلیسی باڵای ئیسلامیی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا ڕێزی گرت لە هەموو ئەو حکومەت، پەرلەمان، ڕێکخراوە و گەلە ئازادیخوازانەی کە بە هەوڵ و گوشاری خۆیان بوونە هۆی دەرکرانی ئەم بڕیاردە دادەوانییە نێودەوڵەتییە دژ بە سەرۆک وەزیران و وەزیری شەڕی وەلانرای ئەم ڕژێمە وەک دوو جەنایەتکاری جەنگی.
«سید عمار حکیم» ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا کاردانەوەی نیشان دا بە دەرکرانی بڕیاری گرتنی "بنیامین نەتانیاهۆ"ی سەرۆکوەزیران و "یواڤ گالانت"ی وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی و جەختی کرد کە دەرکرانی ئەم بڕیارە داخوازی هەموو ئازادیخوازانی جیهان بوو.