نوری مالکی : ڕووداوەکانی سووریا دەسپێکی گەڵاڵەیەکی نوێیە
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و ڕێبەری هاوپەیمانی سیاسی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ هەینی وتی کە ڕووداوەکانی سورویا دەسپێکی گەڵاڵەیەکی نوێیە لە ناوچە
نوری مالیکی لە کۆنفرانسێکی سیاسیدا لە ناوچەی "میشخاب" لە باشووری پارێزگای نەجەف جەختی لەوە کردەوە کە ڕووداوەکانی سوریا سەرەتای پڕۆژەیەکی نوێیە لە ناوچەکە و ئەرکی ئێمە پاراستنی عێراقە لە هەمبەر تیرۆریستییە کان . سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بە یەکێتی نیشتمانی دەتوانێت پیلانی دوژمنان پووچەڵ بکاتەوە .چونکە یەکێتی و یەکگرتوویی نەتەوەی عێراق دەتوانێت دژی هەر پلانێکی تیرۆریستی بوەستێت کە ڕەنگە زیان بە عێراق بگەیەنێت.
ئەلمالیکی ئاماژەی بە قسە فریودەرانەکانی ئەم دواییەی "ئەبو محەمەد ئەلجولانی" سەرۆکی تاقمی تیرۆریستی ناسراو بە "تەحریر ئەلشام" لە سوریا لە هەمبەر عێراقی کرد و وتی کە تاوانبارێکی وەک ئەلجولانی بە نیازی جێبەجێکردنی ئەزمونێکی نوێی تیرۆریستیە و داوا لە حەشدی شەعبی عێراق دەکات دەستوەردان لە دۆخی سوریا نەکات ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە عێراق ناتوانێت بێلایەن بێت و لە هەر شوێنێک پێویست بێت شەڕ دەکات بۆ بەرگریکردن لە موسڵمانان و ئیسلام. ڕێبەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساوەبیری هێنایەوە کە ئەرتەشی حەشدی شەعبی و ڕێکخراوی شەڕ بە دژێ تیروریست توانایی پێویستیان هەیە بۆ بەرگریکردن لە عێراق.