کانونی یه‌که‌م 25, 2024 19:40 Asia/Tehran
  • ته‌یف سامى ئاماده‌نه‌بوو وه‌فده‌که‌ى هه‌رێم ببینێت‌

میدیاى نزیک له‌پارتى زانیاریى له‌باره‌ى چون‌و هاتنه‌وه‌ى وه‌فده‌ داراییه‌که‌ى هه‌رێم بۆ به‌غدا ئاشکراده‌کات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وه‌زیرى دارایی ئاماده‌ نه‌بوه‌ وه‌فده‌که‌ى هه‌رێم ببینێت"، سه‌رچاوه‌یه‌کى وه‌زاره‌تى داراییش ورده‌کاریى زیاتر له‌باره‌ى موچه‌ى مانگه‌کانى 11و 12وه‌ ئاشکراده‌کات‌و ده‌ڵێت:"موچه‌ى مانگى 12 ئه‌گه‌ر دابه‌شبکرێت، ئه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ ناوه‌ڕاستى مانگى 1ى ساڵى نوێوه‌".

له‌وباره‌یه‌وه‌ سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم قسه‌یکردوه‌و ئاشکرایکردوه‌، "وەزیری دارایی عێراق وه‌فده‌که‌ى هه‌رێمى نەبینیوە، ناچار وه‌فده‌که‌ش ڕاپۆرتی خۆی ڕادەستی بەشی ژمێرکاریی لەوەزارەتی دارایی عێراق کردوە، ئەوانیش وتویانە، ئەو بابەتەی ئێوە بۆی هاتون لای وەزیری داراییەو لای ئێمە چارەسەرناکرێت".

سەرپەیڤ