کانونی دوھەم 10, 2025 19:00 Asia/Tehran
  • عێراقچی : لە دەسپیشخەری عێراق بۆ چارەسەر کردنی پرسەکانی ناوچە پشتیوانی دەکەین

وەزیری دەرەوەی کوماری ئیسلامی ئێران وتی : لە دەسپیشخەری نێونەتەوەیی عێراق بۆ چارەسەر کردنی پرسەکانی ناوچە پشتیوانی دەکەین .

 سەید عەباسی عێراقچی  وەزیری دەرەوەی کوماری ئیسلامی ئێران هاوکات لە گەڵ سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران لە  دیمانیەکی تەلەفیزیونیدا  وتی : حکومەتی عێراق لە ڕێبازی   دیپلوماسی کاریگەر و  پوزێتیڤ و سەقامگرتوو ،  پەیوەندیەکانی خۆی لە ئاستی ناوچەییدا  پێ و شوێن دەگرێت . ناوبراو وتیشی  عێراق  وڵاتێکی هێزمەندە و بڕیارەکانیشی گرینگە و  وڵاتان  دەیبیسن . ئەو دیپلوماتە پلە بەرزەی کوماری ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە لە ڕەوتی سەفەری سودانی بۆ تاران پرسگەلێکی گرینگ لە بواری سیاسی و ئاسایشیدا لە نێوان دوو لا هاتە ئاراوە لە بەشێکی دیکەی قسەکانی خویدا وتی :  ئێمە لە   بڕیارە ناوخوییەکانی  و دەسپیشخەری  نێونەتەوەییەکانی عێراق  بۆ چارەسەری   پرسە ناوچەییەکان  پشتیوانی دەکەین .

سەرپەیڤ