نێگەرانی عێراق لە گەڕانەوەی داعش
وەزیری دەرەوەی عێراق نیگەرانی دەربڕی لە گەڕانەوەی داعش دوای دەس گرتن بە سەر چەکەکانی ئەرتەشی سووریا .
فواد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق وتی داعش گەورەتر بووە و لە خولەکانی ئەم دواییەدا هێزگەلێکی زۆرتری ڕاکێشاوە و بە هۆی ڕووخاندنی ئەرتەشی سوریا دەستی گەیشتووە بە چەکگەلێکی زۆرتر ناوبراو وشداری دا تۆڕەکانی داعش هروا لە عێراقدان و بە تەواوی لەناو نەچوونە .
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی : تەنیا ڕێگای وەدی هاتنی سەقام لە سووریا و کونتڕوڵ کردنی داعش بەڕێوە بردنی وتووێژی نیشتمانی گشتداگر نێوان وڵاتانی ناوچەیە . لەو پێناوەدا فەرماندەرایەتی ئوپڕاسیونی هاوبەشی عێراق چوارشەمە ئوپڕاسیونێکی ئاسایشی گەورەی لە سارای ئەنبار ئەنجام دا کە بووە هۆی کوژرانی سێ تڕوڕیست بۆ وێنە سەرکردەیەکی بڵا . دوو ڕوژ لەمەوبەریش حەشدی شەعبی عێراق باسی لە گرتنی تڕوڕیستێکی داعشی کرد لە ئوپڕاسیونێکدا لە پارێزگای ئەنبار .