خەتیبی نوێژی هەینی بەغدا : هەندێک لە هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی دووەمی جولانی لە عێراقدان
خەتیبی نوێژی هەینی لە بەغدا جەختی کرد: نیزامی ئێستای عێراق هەڵە و کەموکوڕی زۆری تێدایە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش زۆر باشتر لەو نیزامانەیە کە لە میسر و ئوردن و سوریا و زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی دەسەڵاتدارن
ئایەتوڵڵا سەید یاسین موسەوی، خەتیبی نوێژی هەینی بەغدا وتی: ئەو ترس و تۆقاندنەی کە لەم قۆناغەدا لەبەر هاتنی ترەمپ بۆ سەر دەسەڵات و نەهێشتنی گروپەکانی خۆڕاگری و هێزەکانی حەشدی شەعبی خەریکە بڵاو دەبێتەوە تەنها شەڕێکی پڕوپاگەندەیە. " دوژمنان هەوڵیاندا بەرخۆدان لە غەززە و لوبنان لەناوببەن، بەڵام لەو شەڕەدا شکستیان هێنا و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، ئەمڕۆ، شەڕیان گۆڕیوە بۆمیکانیزمی سیاسەت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق سەقامگیرە، ترەمپ نایەوێت شەڕ لە عێراق دەستپێبکات، بەڵکو هەوڵدەدات لە ڕێگەی فریودانی سیاسییەوە ئیسرائیلێکی گەورە لە ناوچەکەدا دابمەزرێنێت. خەتیبی نوێژی هەینی بەغدا وتیشی : تاکە ڕێگە بۆ پێشگرتن لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە خۆڕاگرییە و مەبەستم لە خوڕاگری هەموو جۆرە بەرخۆدانێکی سەربازی، کولتووری، کۆمەڵایەتی و ئایینزاییە .