دەزگا ئەمنییەکانی عێراق وردەکارییەکانی دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید محەمەد باقر سەدری بڵاودکردەوە
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق وردەکارییەکانی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی شەهیدکردنی "محەممەد باقر ئەلسەدر"ی بڵاوکردەوە
ئەرشەد ئەلحاکم ڕایگەیاند: ئێمە پێنج جەنایەتکارمان لە شوێنکەوتوانی ڕژێمی پێشوو و بکوژانی شەهید محەمەد باقر سەدر و خوشکەکەی و هەزاران عێراقی دیکەمان دەسگیر کردووە ”. ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە بەپێی بڕگەکانی یاسای قەدەغەکردنی حزبی هەڵوەشاوەی بەعس و بە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و دامەزراوەی دادوەری ئەنجامدراوە ئاماژەی بەوەشکرد: تۆمەتباری یەکەم سەعدون سەبری ئەلقەیسی ، بە پلەی سەرلەشکەرە کە بە ئاشکرا دەستی هەبووە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردنی شەهید محەمەد باقر سەدر و خوشکەکەیدا کە دان بەوەدا دەنێت کە چەکی شەخسی خۆی بەکارهێناوە و لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی نەیارانی تۆمەتبار بە ئەندامێتی لە پارتی دەعوەی ئیسلامیدا و لەسێدارەدانی هەشت هاوڵاتی و ناشتنیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە فەللوجە و پردی دیالە، لەسێدارەدانی دوو گەنجی بنەماڵەی ئەلحەکیم، هەروەها کوشتنی نەیارێکی لە پەیڕەوانی ناسریە ئەنجام داوە و وتیشی : تۆمەتبارەکە، هەیسەم عەبدولعەزیز فائیق بە پلەی سەرتیپی چاودێری کردووە بە سەر ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردنی شەهید محەمەد باقر سەدر و خوشکەکەی و لەسێدارەدان و کوشتنی بە کۆمەڵی ئەندامی حیزبی دەعوە