بنکەی تازەی حەشدی شەعبی لە نزیک سنوورەکانی سوریا
شوبات 03, 2025 17:20 Asia/Tehran
هێزەکانی حەشدی شەعبی هەنگاوە ئاسایشییەکانی خۆیان لە سنوورە هاوبەشەکانی عێراق و سوریادا زیاتر دەکەن، بۆ پێشگری لە هاتنی تیرۆریستان بۆ نێو خاکی عێراق.
محەمەد ئەلعیفان، یەکێک لە ئەفسەرە سەربازییەکانی عێراق کە سەر بە ڕێکخراوی حەشدی شەعبییە، لە پارێزگای ئەنباردا ڕایگەیاندووە کە ئەم هێزە پێنج بنکەی ئاسایشیی تازەی لە هێڵی سنووری لەگەڵ سوریا دادەنێت. ناوبراو وتیشی: هێزی ئەندازیاریی حەشدی شەعبی، ئەم بنکە و ناوەندە ئاسایشییانە بۆ پاراستنی ناوچە سنوورییە هاوبەشەکانی عێراق و سوریا لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار دادەنێت، بۆ ئەوەی بۆشایی ئاسایشیی ئەم ناوچەیە پڕ ببێتەوە.
ئەلعیفان پێیداگرت: ئامانج لە دانانی ئەم بنکانە سەقامگیربوون لە ناوچەکانی نزیک بە سنووری سوریا و هەروەها پێشگیری بە هاتنی تیرۆریستان بۆ نێو خاکی عێراقە.