پرسی هەڵوەشانی حەشدی شەعبی، وەهم و خەیاڵە
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد لەسەر مانەوەی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی وەک بەشێک لە هێزی ئاسایشیی ئەو وڵاتە.
"مەهدی تەقی" ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە چەند داواکارییەک لەمەڕ تێکەڵکران و یان هەڵوەشانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، تەنێ وەهم و خەیاڵکردەو ئەو وەهم و خەیاڵانەش، قەت نایەنە دی. حەشدی شەعبی، ڕێکخراوێکی ئاسایشیی فەرمیی سەربە سەرکردایەتی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقە کە لەباری جێگەوشوێنەوە، دەکەوێتە نێو ریزی دەزگەی دژە ترۆر و پۆلیسی فیدراڵ.
مەهدی تەقی وتیشی: یاساوڕێسای هاوپێوەند بە حەشدی شەعبی و مافەکانی ئەو ڕێکخراوە لە رۆژانی داهاتوودا لە پەرلەمانی عێراق پەسەند دەکرێ و ئەو هێزانە وەک یەکێ لە کۆڵەکە گرینگەکانی سیستەمی ئاسایشیی عێراق دێنەئەژمار. حەشدی شەعبی دەمێنێتەوە چونکە هەڵقوڵاو لە فەتوای مەرجەعییەتی دینی و پشت ئەستورە بە داکۆکیی بەرفراوانی جەماوەر.