گەڕاندنەوەی تەرمی ٣٢ کوردی ئیزەدی بۆ شنگاڵ
دوای ئەنجامدرانی تاقیکاری دی ئین ئەی، بڕیارگیراوە کە ٣٢ تەرمی تر لە کوردە ئیزەدیەکان لە بەغدا بۆ موسڵ وپاشان بۆ شنگاڵ بگەڕێندرێنەوە. یەکێ لە بەرپرسانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە شنگاڵ ڕایگەیاند کە لەم ڕێژەیە ، نۆزدە کەس لە گۆندی کۆجو ن کەدووکەسیان ئافرەتن .
خەیری عەلی" بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ " متریکور" لەشنگاڵ ، ئەمڕۆپێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئەنجامی تاقیکاری دی ئین ئەی ١٢ تەرم دیاری کراوە وبڕیارە کەئەم تەرمانە سبەێنێ لە بەغداوە بەرەو موسڵ وپاشانیش بگوێزرێنەوە بۆ شنگاڵ. ناوبراو وتی کە ڕۆژی هەینی ڕێوڕەسمی ئایینی تایبەت بۆ ئەم تەرمانە بەڕێوەدەچێت ولەڕۆژی دواتریش لە زیدەکەیان دا ئەسپەردەی خاک دەکرێن. بەقسەی ئەم بەرپرسەی مافی مرۆڤ ، لەنێوان ٣٢ تەرم ، نۆزدە کەسیان لە گوندی کوجو وئەوانی تریش خەڵکی گوندەکانی قەنی وسنونەن. لە کۆی ٦٢ گۆڕی دۆزراو لە شنگاڵ، ٦٠٠ تەرم هێنراونەتە دەر کە دوای تاقیکاری وناس کران، ٢٥٠ تەرم ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراون.