ئادار 08, 2025 17:58 Asia/Tehran
  • وتەبێژی حکومەتی عێراق : حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی فەرمیە

وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی ڕەسمیە ، لەسەر ناڕەزایەتی دەربڕین لەگەڵ هەرجۆرە دەستوەردانی ناوچەیی یا نێودەوڵەتی لە بارەی ئەم گروپە جەماوەریەی عێراق جەختی کرد.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق وتی: حەشدی شەعبی ڕێکخراوەیەکی ڕەسمی ویاساییە وعێراق هیچکات بە هیچ لایەنی ناوچەیی ویا نێودەوڵەتی ئیزن نادات لە پرس ومەسەلەی هاوپێوەند لەگەڵ ئەم گروپە دەستوەردان بکات. ناوبراو وتی: هیچ زەخت وگوشارێک یا هەڕەشەیەک لەدژی عێراق لە گۆڕێ دانیە وئێمە هیچکات وەها شێوازێک لە پێوەندی کە بەپیی زەخت وگوشار یاهەڕەشە بێت، لەبارەی هیچ وڵاتێکی بچوک یا گەورە قەبوڵ ناکەین . وتەبێژی حکومەتی عێراق هەروەها وتی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٨ گەیشتوە بە قۆناخی خۆبژێوی لە بواری وزە/. 

سەرپەیڤ