دەستپێکرانی یەکەمین فڕینی ڕاستەوخۆی نێوان نەجەف ومەدینەی پیرۆز
ئەمڕۆسێشەممە، یەکەمین فڕینی ڕاستەوخۆ لە فڕگەی نەجەف بەرەو شاری مەدینەی پیرۆز لە عەرەبستان ئەنجامی گرت.
ئەم فڕینە بەشێک لە هێڵی ئاسمانی تازەیە کە بە تازەیی لەلایەن فڕگەی نەجەف وەگەڕ کەوتووە وپێوەندی ئاسمانی راستەوخۆ لە نێوان دوو شاری پیرۆزی نەجەن ومەدینەی پیرۆز دابین دەکات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێڵی ئاسمانی نوێ بە مەبەستی هاسان کاری سەفەری زیارەتکاران ، حاجیەکان گەڵاڵەڕێژی کراوە وچاوەڕوانی دەرکرێت دەوری کارێگەری لە ڕەونەقی گەشتیاری زیارەتی وهەروەها بەرزبوونەوەی هاوکاریەکانی ئابووری نێوان عێراق وعەرەبستانی سەعودی بگیڕێت .
هەرلە بوارەدا، یەکێ لە عێراقیە بەناوبانگەکان بە ناوی ئەحمەد قەیسی ڕایگەیاند: ئەم فڕینە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی دابەزینی کات وزەمان، بەرینایی وخەرجەکان وئاستی ئاسایشتی موسافیرەکان بەرزدەکاتەوە. وەزاڕەتی گەیاندن وگواستنەوەی عێراقیش ڕایگەیاند ئەم ڕێگاتازەیە ئێستاکە داگری سێ فڕینی حەوتانە بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی مودێڕنە. پیشبینی دەکرێت وەگەڕخستنی ئەم هێڵە ئاسمانیە نەتەنیا یارمەتی ئەدات بۆ گەشتیاری وزیارەتی وئایینی بەڵکۆ وەکوو هەنگاوێکی ئەرینی لە ڕێبازی نزیکایەتی وهاوکاری وپێوەندی نێوان بەغدا وڕیاز دێتەئەژمار.