موقتەدا سەدر داخوازەکەی سەرۆک کۆماری عێراقی ڕەت کردەوە
ڕێبەری ڕەوتی سەدر داخوازەکەی سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی ڕکابەرایەتیی سیاسیی قبووڵ نەکرد.
عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە نامەیەکدا بۆ موقتەدا سەدری سەرۆکی ڕەوتی سەدر، بە ئاماژە بە بۆشایی سیاسیی سەرچاوەگرتوو لە بەشدارینەکردنی ئەم گرووپە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، خوازیاری گەڕانەوەی سەدرییەکان بۆ نێو گۆڕەپانی ڕکابەرایەتیی هەڵبژاردن بوو.
لەتیف ڕەشید، بە ئاماژە بەوەی کە کشانەوەی ڕەوتی نیشتیمانی شیعە (رەوتی سەدر) لە پەرلەمانی پێنجەم، بۆشاییەکی سیاسی لە پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا دروستکردووە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە پەرلەمان گۆڕەپانی سەرەکییە و دەبێت داواکارییە جەماوەرییەکان لەوێدا پێ و شوێن بگیردرێن و و یاساگەلێکی زۆر هەیە کە لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی عێراق دەبێ پەسەن بکرێن و ئەمەش ڕێگایەکی کاریگەرە.بەم حاڵەشەوە موقتەدا سەدر لە تێبینییەکدا لە بنەوەی ئەم نامەیەدا ، بە ئاماژە بەوەی کە هاوڕێیەتی و هاوکاریی سیاسەتوانانی گەندەڵ ناکات، پێیشیداگرت لەسەر بۆچوونی پێشووی خۆی لەبارەی بایکۆتکردنی چالاکیی سیاسی و هەڵبژاردەیی.