پشتیوانی وەزیری دەرەوەی عێراق لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی تاران و واشنتۆن
نیسان 23, 2025 17:10 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی عێراق جه ختی له سه ڕ پشتیوانی وڵاتەکەی کرد لە دانوستانه ناڕاسته وخۆکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه مریکا
. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا پشتیوانی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات بۆ لابردنی مەترسییەکانی شەڕ لە ناوچەکە، هەروەها هیچ بەدیلێک بۆ دانوستان لە ئارادا نییە. هەروەها ئاماژەی بە ڕووداوەکانی سوریا کرد و ڕایگەیاند، سەقامگیری سوریا هەم بۆ عێراق و هەم بۆ ئەوروپا گرنگە. فوئاد حسێن زیادی کرد: سەقامگیری سوریا بۆ عێراق و هەموو جیهان گرنگە، هیوادارین پرۆسەیەکی سیاسی لەم وڵاتەدا پێک بێت کە هەموو لایەنەکان لەخۆ بگرێت.