May 07, 2025 17:47 Asia/Tehran
  • سەفەری شاندی میدیایی ئێران بۆ بەغدا و دیدار لە گەڵ کاربەدەستانی باڵای عێراقی

نوێنەرانی میدیاکانی ئێران کە ئێستا بۆ سەردانێکی چەند ڕۆژە لە بەغدان، لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بەڕێوەبەران و چالاکانی  میدیایی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەسنیم، ئیسنا، فارس، جەماران و هەندێک لە میدیاکانی دیکە لەسەر بانگهێشتی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق  سەردانی عێراقیان کرد . دیدار لەگەڵ کەسایەتییە گرنگەکانی عێراق و سەردانکردنی  مێدیاکانی  گرنگ لەو وڵاتدا لە ئامانجەکانی ئەم سەفەرەن.  نێونەرانی  مێدیاکانی ئێرانی لە یەکەم ڕۆژی سەفەرەکەیاندا  بۆ عێراق لە گەڵ  سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق  دیدار و وتووێژیان کرد. لەم دیدارەدا، حەکیم جارێکی دیکە هەڵوێستی پشتیوانی خۆی لە گەلی فەلەستین و بە تایبەت گەلی ستەملێکراوی غەززە دەربڕی و داوای کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گوشار بخاتە سەر ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە و ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەی یارمەتییەکان و بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی ئەم کەرتە.

سەرپەیڤ