ئوپڕاسیونی هاوبەشی ئەرتەش و حەشدی شەعبی لە باشووری موسڵ
هێزێکی هاوبەش لە ئەرتەش و حەشدی شەعبی عێراق ئوپڕاسیونێکی بەربڵاوی لە بیاوانی گەورەی موسڵ بەڕێوە برد.
فەرماندەری ئوپڕاسیونی پارێزگای نەینەوا لە حەشدی شعبی هاوڕێی لە گەڵ یەکەکانی فەرماندەرایەتی ئوپڕاسیونی ئەرتەش لەو پارێزگایە ئوپڕاسیونێکی گەورەی سەربازییان لە چوار میحوەرەوە بە ئامانجی پشکنین و پاکتاو کردنی بیاوانی گەورەی نێوان پارێزگاکانی نەینەوا سەلاحەدین و ئەنبار دەس پێکرد . لەو ئوپڕاسیونەدا بەشەکانی ئوپڕاسیونەکە /هه والگری سەربازی / ئاسایش/ مێدیا و دامه زراوه کانی سەربە حەشدی شەعبی عێراق بریتی لە ناوەندی دەرمانی ئەندازیاری سەربازی مادەی تەقەمەنی جێگرایەتی تەکنولوژیای زانیارییەکان و پەیوەندییەکان و یەکەکان لە تیپی 20 ئەرتەش ئامادە بوون . ئامانجی ئەو ئوپڕاسیونە بەدواداچوونی پاشماوەکانی گرووپی تڕوڕیستی داعش و دابینی ئاسایشی بەشێکی بەربڵاو لە بیابانەوە تا سنووری هاوبەشی عێراق و سووریا و هەروەها چه سپاندنی ئاسایش و سەقام لە سەرانسەری پارێزگای نەینەوایە .