ته‌مووز 05, 2025 17:06 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی «مەقتەدا سەدر» لەسەر بایکۆتی هەڵبژاردن و ڕادەستکردنی چەک بە حکوومەت

سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق لە کاتی جەختکردنەوەی دووبارە لەسەر بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی،  داوای  «ڕادەستکردنی چەک بە حکوومەت و هەڵوەشاندنەوەی گروپە ملیشیاکان»ی کرد  لەم وڵاتەدا.

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق لە پەیامێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا نووسی: هەر کەسێک دەیەوێت (هەڵبژاردنی پەرلەمانی) بایکۆت بکات یان بۆ ویستی لەسەر دەسەڵات ، ڕێگەیەکی تر هەڵبژێرێت. هەروەک چۆن مەولای من و مەولای هەر پیاو و ژنێکی ىڕوادار  (ئیمامی عەلی) فەرمووی: سوێند بە خوای گەورە ئەم (پێڵاوە)م زیاتر لە حکوومەت لەسەر ئێوە پێ خۆشە، مەگەر ئەوەی بەم هۆیەوە حەقێک بەرپا بکەم یان بەتاڵێک بسڕمەوە.

موقتەدا سەدر جەختی کردەوە: حەق هەرگیز بەرپا نابێت و بەتاڵ ناسڕدرێتەوە مەگەر بە ڕادەستکردنی چەکی نایاسایی بە حکوومەت، هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان، هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی سوپا و پۆلیس و سەربەخۆیی عێراق و ڕێگری کردن لە وابەستە بوونی و هەوڵی بەرفراوان بۆ چاکسازی و لێپرسینەوەی گەندەڵکاران.

سەرپەیڤ