ته‌مووز 12, 2025 19:12 Asia/Tehran
  • وەزیرى نەوتی عێراق: له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ڕێککه‌وتین

وەزیری نەوتی عێراق هۆکاری دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ئاشکرا دەکات و جەختی لەوەکردەوە، نزیکەی هەمو بڕگەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم ڕێککەوتون.

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، "لە بودجەدا بڕی نەوتی خاو دیاریکراوە کە دەبێت لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێت بۆ هەناردەکردن، لەم بودجەیەدا 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دیاریکراوە بۆ ڕادەستکردنی حکومەتی فیدراڵی، بە تایبەتی بۆ ڕێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ)، بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا".ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "لەم ماوەیەدا چەندین گفتوگۆ و دانوستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە سەرەتاییە یان ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتبو، ئەنجامدرا، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو دانوستانانەدا هەموارکردنێک لە یاسای بودجەدا کرا بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە و گەیاندنی بڕی ئەو ڕێککەوتنە لە چوارچێوەی ئەم هەموارکردنانەدا، 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دانرا کە لە هەرێمەوە وەک پێشەکی کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری بەرهەم هێنراوە، بۆ دیاریکردنی نرخی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک".

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی باسی له‌وه‌شکرد، "ئەو ڕێککەوتن و هەموارکردنەوەیە خرایە بەردەم حکومەتی هەرێم، ڕەزامەندی ڕاستەقینەی لەسەر هەبو لەلایەن هەمو لایەنەکانەوە، چونکە پەرلەمان ده‌نگی له‌سه‌رداوه‌، هەروەها سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان ئەم هەموارکردنەوەیەیان پەسەند کرد، داواشمان کرد هەرێم جێبەجێی بکات".

سەرپەیڤ