ته‌مووز 14, 2025 17:22 Asia/Tehran
  • ئەلمەشهەدانی: عێراق ڕووبەڕووی ئه گه ری قەیرانێکی ئەمنیی بووەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداریشیدا کە وڵاتەکەی ڕووبەڕووی ئه گه ری قەیرانێکی ئەمنیی بووەتەوە و هەر ڕووخانێکی ئەمنی لە بەغدا دەستبەجێ دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگاکانی دیکە.

مەحمود ئەلمەشهەدانی، سەرۆکی  پەرلەمانی نوێنەرانی عێراق لە  وتووێژێکدا  هۆشداریدا لەوەی وڵاتەکەی ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئەمنیی ئەگەری بووەتەوە و ڕایگەیاند، ئەگەری بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی گشتی لە عێراق لە مانگی داهاتوودا هەیە و ڕەنگە بەهۆی نائارامی و ناڕەزایەتییەکانەوە وڵات بەرەو بژاردەی "حکومەتی  نائاسایی " پاڵ پێوە بنرێت. ئەلمەشهەدانی ئاماژەی بەوەشکرد، کشانەوەی موقتەدا سەدر لە سیاسەت زەنگێکی  مەترسی  ڕاستەقینەیە و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە جددی بیر لە وازهێنان لە سیاسەت دەکاتەوە. سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش هەروەها سەبارەت بە هەراوهوریا  لەمەڕ  یاسای حەشدی شەعبییش  ڕایگه یاند که گوشار و هه ڕه شه کانی  ئەمریکا ڕێگر بوون له هێنانە ئارای  پێشنیازی ئه م یاسایه له  پەرلەمان و ئه مریکا به ڕوونی بۆ هه موو   ڕێبەرانی   سیاسیی  دژایه تی خۆی  لە گەڵ  داڕشتنەوەی    حەشدی شەعبی  ڕاگه یاندووه و پێی باشه ئه و هێزانه  تێکەڵ بن لە  نێو سوپادا.

سەرپەیڤ