ته‌مووز 14, 2025 18:55 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی عێراقی: حەشدی شەعبی هێڵی سووره

پەرلەمانتارێکی عێراقی جەختی لەوە کردەوە کە خەونی ئاڵۆزی دوژمنانی حەشدی شەعبی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم هێزە جەماوەرییە هەرگیز بەدی نایەت.

موختار ئەلموسەوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ  جەختی کرد کە هەر قسەیەک سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی  حەشدی شەعبی ، بەشێکە لە خەون و خەیاڵی ئاڵۆزی دوژمنان  کە هەرگیز بەدی نایەت. ڕوونیشی کردەوە کە  حەشدی شەعبی  هێڵی سوورە و هەرگیز ڕێگە نادەین بخەوشێندرێت. ئەلموسەوی ئاماژەی بەوەشکرد، هەرکەسێک بیر لە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی یان تێکەڵ کردنیان بکاتەوە، لە ڕاستیدا هاوتەریبە  لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی زایۆنیستیەکان و ئەمریکادا . ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە ئاماژەی بەوەشکرد، قسەکردن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی  حەشدی شەعبی  تەنها هاوتەریبە لەگەڵ بەرژەوەندیی قازانج خوازانەی  هەڵبژاردنەکانی هەندێک لایەنی سیاسی. ناوبراو پلانی پەرلەمانی عێراقی بۆ پەسەندکردنی یاسای  حەشدی شەعبی  لە نێوان دانیشتنەکانی داهاتوودا بۆ ڕێزلێنان لە  خەباتگێڕییەکانی  چەکدارانی  حەشدی شەعبی   عێراق ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ