ته‌مووز 21, 2025 17:41 Asia/Tehran
  • ئامانجی جووڵەکانی ئەمریکا دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق

ئەندامێکی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان، هەنگاوەکانی ئەمریکا بۆ بەئامانجگرتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقی بە شکستخواردوو زانی.

"ئەیوب ئەلروبەیعی"، ئەندامی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کردنە ئامانجی  حەشدی شەعبی  عێراق و فەرماندە و ڕێبەرەکانی، لەبەر سێ هۆکار شکست دەهێنن. ئاماژەی بەوەشکرد: حەشدی شەعبی تەنها دامەزراوەیەکی ئاسایشی  فەرمی نییە، بەڵکو هێمای  گیانبەخت کردن  و قارەمانێتیە . ئەم هێزە لەدوای ڕووداوەکانی مانگی  ژوئەنی  2014 بە فەتوای  مەرجەعییەتی  ئایینی پێکهێنرا و عێراقی لە پلانەکان ڕزگار کرد کە ئامانجیان دابەشکردن و ڕادەستکردنی عێراق بوو بە گروپێکی تیرۆریستی. ئەلروبەیعی جەختی لەوە کردەوە: هەنگاوەکانی واشنتۆن بۆ بەئامانجگرتن و هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لەبەر سێ هۆکاری سەرەکی شکست دەهێنن: یەکەم، وریایی عێراقییەکان، دووەم، باوەڕیان بە دەسەڵات و توانایی حەشدی شەعبی کە نوێنەری هەموو  چینەکانە ، سێیەمیش متمانەی تەواویان بەو هێزەی کە  گیانی خۆی بەخت کرد بۆ ئازادکردنی وڵات.

سەرپەیڤ