ته‌مووز 28, 2025 15:00 Asia/Tehran
  • ئوپڕاسیونی هاوبەشی سوپا و حەشدی شەعبی عێراق لە سەرووبەندی ئەربەعیندا

سەرچاوە عێراقییەکان باسی دەسپێکرانی ئوپڕاسیونی بەربڵاوی سوپا و حەشدی شەعبیان کرد لە سەرووبەندی ئەربەعینی ئیمام حسین -ع-دا.

 ئۆپراسیۆنە بەرفراوانەکەی  سوپا و حەشدی شەعبی  بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی ڕێوڕەسمی ئەربەعین و ڕێگاکانی  بەپێ ڕێکردنی  زیارەتکاران  وپووچەڵ کردنەوەی  هەر پەلامارێک  و دزەکردنێکی شیمانەیی لەلایەن  تەکفیرییەکانەوە لە بیابانی ئەنبارەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە. هەموو ساڵێک  گرووپە تەکفیری  تیرۆریستییەکان  بە هیدایەتی ڕاستەوخۆی میحوەری زایۆنی ئەمریکی  بۆ زەبر وەشاندن  لە ڕێوڕەسمی گەورەی ئەربەعین چالاکتر دەبن، بەڵام وریایی و ئامادەیی بەرزی سوپا و حەشدی شەعبی  ئەم پیلانانەیان پووچەڵ کردووەتەوە. ڕێپێوانی ئەربەعینی ئەمساڵ نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە دوورترین خاڵی باشووری عێراقەوە لە ناوچەی ڕەئسولبیشە لە شاری  فاو لە پارێزگای بەسرە، بەرەو کەربەلای موعەلا ،  رووگەی  ئازادیخوازانی  جیهان دەستیپێکرد.

سەرپەیڤ