ئاب 03, 2025 13:14 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق: حکومەت، ئەنفاڵ لە بیرنەباتەوە

جێگری یەکەمی سەرۆک پەرلەمانی عێراق، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک خوازیای ڕێزگرتن لە یادی قوربانیانی کارەساتی ئەنفال وزیان وخەساری بنەماڵەکانیان بوو.

موحسێن مەندەلاوی جەختی کرد جەنایاتی  ستەمکارانەو بەرەکۆژانەکە ڕژێمی پێشووی لەدژی هەموو قەوم ودینەکان وگروپە جۆربەجۆرەلانی نەتەوەی عێراق ئەنجامی دا، ڕواڵەتی ڕاستەقینەی حکومەتی زاڵمانە وخوێنڕێژی بۆ هەمووان ئاشکرا کرد.

ئەم ڕژێمە ڕای ئەمە بوو کە تەنیا لە ڕێگەی سەرکوت کردن، سڕێنە وەو ڕژاندانی خوێنی بێ تاوانان دەکرێ زاڵ بێت بەسەر وڵاتدا. ناوبراو جەختی کرد: بنەماڵەی قوربانیانی ئەنفال هەموو کات خوازیاری  پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانە ، وبەشداری چالاکانە لە دروست کرانی عێراقی دێموکراتیک وئازاد دابوونە . 

سەرپەیڤ