نە ئەنجومەنی وەزیران باسی بودجەی کرد و نە هه‌رێمیش پابه‌ندییه‌کانی جێبه‌جێ کرد
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌باره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری نه‌دا، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار ده‌ڵێت، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندیه‌کانی جێبه‌جێ نه‌کردوه و داهاتی نانه‌وتی نه‌ناردوه و دۆسیه‌ی نه‌وتیش ڕاده‌ست نه‌کردوه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به به‌شداری وه‌زیره کورده‌کان کۆبوه‌وه، به‌ڵام له کارنامه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌دا پرسی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان باسنه‌کرا و هیچ بڕیارێک له‌وباره‌یه‌وه نه‌درا.
باسنه‌کردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان له‌کاتێکدایه که سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له گفتوگۆکانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێراق به خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند، "تائێستا حکومه‌تی هه‌رێم نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌کردوه و 120 ملیار دیناری داهاتی نانه‌وتی نه‌ناردوه".
حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێکه‌وتنیان هه‌یه له به‌رامبه‌ر ناردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ست بکات و مانگانه‌ش 120 ملیار دینار ڕه‌وانه بکات، به‌ڵام تا ئێستا حکومەتی هه‌رێم پابه‌ندییه‌کانی جێبه‌جێ نه‌کردووە.