هەڕەشەی ئەمریکا لە عێراق لەحاند یاسای حەشدی شەعبی شەرمەزارییەکی مێژووییە
نوێنەری پێشووی پارلەمانی عێراق وتی : هەڕەشەی ئەمریکا لە عێراق لەحاند یاسای حەشدی شەعبی جیگای شەرمەزارییە
ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، هەڕەشەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر بەغدا لە ئەگەری پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی بە "شەرمەزارییەکی گەورە بۆ مێژوو و دامەزراوەکانی عێراق" ناوبرد و وتی واشنتۆن مافی ئەوەی نییە ڕێ و شوێنێکی لەو شێوەیە بەرامبەر بە سەروەری عێراق بگرێتەبەر. ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق دەشڵێت: جێگری باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق دەچێتە لای سەرۆکی وڵاتان و سەرکردە سیاسییەکان و دەڵێت ئەگەر ئەم یاسایە پەسەن بکرێت بایکوتتان دەکەین، من ئەمە بە شەرمەزارییەکی گەورە بۆ خۆمان دەزانم و بە شەرمەزارییەکی گەورە بۆ مێژوو و دامەزراوەکانی عێراقیشی دەزانم کە کەسێک بەم شێوەیە هەڕەشەمان لێ بکات، ئەو مافی ئەوەی نییە قسەی وا بکات.