ڕێپێوانی بەملوێنان کەسی بەرەو ڕووگەی ئازادیخوازانی جیهان
ئەم ڕۆژانە جادەکانی بەرەو کەربەلای پیرۆز، بەتایبەت جادەی نێوان نەجەفی ئەشرەف و کەربەلای موعەلا، بوونەتە گۆڕەپانێکی مەزن بۆ نیشاندانی دیمەنی یەکدڵی، ئیمان و خۆشەویستی بەرامبەر بە ئیمام حسێن(ع).
بە ملوێنان زیارەتکار لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی عێراق و وڵاتانی جیهانەوە، هەنگاو بە هەنگاو و بێوچان دەچنە پێشەوە، هەندێ لە باشووری عێراقەوە دێن، ژمارێک لە باکوور، لە ناوەڕاست و هەندێ کەسیش لە وڵاتانی دراوسێوە بە تێپەڕین لە سنوورەکان خۆیان گەیاندووە بەم ڕێپێوانە تایبەتە. بۆ ئاسوودە و تەندرووست بوونی زیارەتکاران و ئەمن و هاسانبوونی هاتووچۆیان ئیمکانات، هاسانکاری و ڕاژەکاریی بەربڵاو لە دەروازەی سنووریی مێهران ئەنجام دراوە. لە جادەی بەرەو کەربەلایش جیا لە لەبەرچاوگیرانی تەگبیری ئەمنی، تیمی پزشکی و فریاگوزاری زۆریش سەقامگیر کراون بۆ ئەوەی یارمەتیدەری نەخۆشان و بەساڵاچوان بن کە بە بێ کێشە بگەنە کەربەلا، زیارەتەکەیان بکەن و بگەڕێنەوە.