گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق: خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران و دەستدرێژکاران مافێکی ڕەوایە
گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق جەختیان کرد کە خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران و بەرگری لە بەرامبەر دەستدرێژکاران مافێکی ڕەوایە کە یاسا و شەریعەت گەرەنتی کردووە.
ئەبو حسێن ئەلحەمیداوی، ئەمینداری گشتی گوردانەکانی حیزبوڵای عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی ئەربەعینی حسێنی ڕایگەیاند: ڕووداوەکانی ئەم دواییە، لە زاڵ بوونی تاقمە تەکفیرییەکان بە سەرۆکایەتی ئەبو محەممەد ئەلجولانی، سەرکردەی تەحریروشام، بەسەر سوریادا تا دەستدرێژیی ئەمریکی- زایۆنیستەکان دژی گەلی یەمەن و شەڕی زایۆنیستی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و گوشارە نێودەوڵەتییە سیستماتیکییەکان بە چاودێری دامەزراوە زایۆنیستەکانەوە تەنیا هەوڵدان بۆتەسلیم کردنی گەلان وگرتنی ئیرادەی ئەوانە. بەتایبەت دوای ئەوەی بە بیانووی پڕو پووچەوە داخوازیی بۆ چەکداماڵینیان زیادی کردووە و عێراق و لوبنانیش دەگرێتەوە بۆیە خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران و خۆڕاگری بەرامبەر بە دەستدرێژکاران مافێکی ڕەوایە کە هەموو یاسا و شەریعەتەکان گەرەنتی دەکەن. ئەلحەمیداوی وتی: یارمەتیدانی ستەملێکراوان و بەرگریکردن لە پرسەکانی ئومەت و لە سەرووی هەمووشیانەوە پرسی فەلەستین، هەمیشە پرسی ناوەندی و سەرەکی ئێمە بووە و هەر دەمێنێتەوە. ئێمە هەمیشە ئامادەی فیداکارین بۆ پاککردنەوەی شوێنە پیرۆزەکانمان لە بوونی زایۆنیستەکان.