هێرشی سوپای عێراق بۆسەر حەشارگەی تێروریستان لە کەرکووک
سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە بە ئەنجامدانی دوو هێرشی ئاسمانی لە پارێزگای کەرکوک و ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین ، دوو بنکەی گرنگی گرووپە تیرۆریستییە تەکفیرییەکانی تێکشکاند
فەرماندەرایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە بە ئەنجامدانی دوو هێرشی ئاسمانی لە پارێزگای کەرکوک و ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین دوو بنکەی گرنگی گرووپە تیرۆریستییە تەکفیرییەکانی تێکشکاند و ژمارەیەک تیرۆریستی کوشتووە . فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 16ی عێراق دوای وەرگرتنی زانیاری ورد ودروست، حەشارگەیەکی گەورەی تیرۆریستانیان لە وادی ئەلشای ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین بۆردومان کرد. ئەم هێرشە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک تیرۆریست. هەروەها لە 14ی ئوتدا هێزی ئاسمانی عێراق توانی حەشارگەیەکی تری تیرۆریستان لە کەرکوک بپێکی . هەروەها هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرکەوتوو بوون لە دەستگیرکردنی سەلمان خەزیر سلێمان داود، یەکێک لەو تیرۆریستانەی وا پێشتر داواکرابوو .