هێرشی ئاسمانیی عێراق بۆ سەر تیرۆریستان لە سەڵاحەدین و کەرکووک
ئاب 17, 2025 16:12 Asia/Tehran
هێزی عێراقی هێرشیان کردە سەر بنکەکانی تیرۆریستان لە هەر دوو پارێزگای سەڵاحەدین و کەرکووک.
ئەم هێرشانە کە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە، کوژرانی ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان و تیاچوونی حەشارگەکانی لێکەوتەوە. هیزی ئاسایشی ئەم وڵاتە بەردەوامە لە پێ و شوێنگرتن و ڕاوەدوونانی تیرۆریستانی داعش. ڕێکخراوی دژە تیرۆری عێراق هەروەها پێداگری کردووە لەسەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە نابێتە بنکە و حەشارگەی تیرۆریستان.