جەختی نوێنەرانی عێراق لەسەر پێویستی پەسەن کرانی یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمان
نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق وێڕای جەخت کردن لەسەر پێویستی یاسای حەشدی شەعبی ڕایانگەیاند کەمتەرخەمی لە پەسەن کرانی ئەو یاسایە کەمتەرخەمی لە حاند مافی کەسانێکە کە فیداکاریگەلی گەورەیان لە ڕێگای نیشتماندا کردووە
ئەحمەد مووسەوی ئەندامی فڕاکسیونی سادقوون لە پەرلەمانی عێراق داوای لە موحەمەد شیاع سوودانی کرد تا یاسای خزمەت و خانوونشینی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕادەستی پەرلەمان بکات . ناوبراو جەختی کرد کە وەدواکەوتنی پەسەن کرانی ئەو یاسایە کەمتەرخەمی بە مافی کەسانێک کە فیداکاریگەلی گەورەیان لە ڕێگای نیشتماندا کردووە. موحەمەد بەلداوی ئەندامێکی دیکەی فراکسیونی سادقوون لە پەرلەمانی عێراقیش وتی وەدواکەوتنی پەسەن کرانی یاسای حەشدی شەعبی کەمتەرخەمی نییە بەڵکوو برینێک لە ویژدانی دەسەڵاتدارییەتی وڵاتە . ژومارێک لە بەکارهێنەرانی عێراقی توڕەکۆمەڵایەتییەکانیش وێڕای ڕەخنە گرتن لە وەدواکەوتنی پەسەن کرانی یاسای حەشدی شەعبی لاگرییان کرد لە داوای نوێنەرانی پەرلەمان لەو بوارەدا . بەکارهێنەرێک بە ناوی ئەبوو مەهدی لەو بارەوە نووسی ئەو پرسە پێویستی لەبەر گرتنی هەڵوێست و بەرەو ڕوو کردنەوەی چەلێنجی ئەمریکا و بەکرێگیراوانی و هەروەها بەجێ هێنانی ئەرکەکانە . ئەبوو مەهدی ڕوولە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق وتیشی : بێ گومان دەزانن کە مێژوو هیچکات بە زەیی بە کەسانەدا نایێتەوە کە سازش دەکەن و کەمتەرخەمن .