ئاب 21, 2025 19:50 Asia/Tehran
  • فالح ئەلفەیاز: هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی خۆکوژییە

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزەی بە "خۆکوژی" ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی نیشتمانییە بۆ هەموو عێراقییەکان.

“فالح ئەلفەیاز”، بەرپرسی  ڕێکخراوی حەشدی شەعبی  عێراق لە  وتووێژێکدا جەختی لەوە کردەوە:  هەڵوەشاندنەوەی  حەشدی شەعبی  بە واتای خۆکوشتن دێت، چونکە دۆخی ئەمنی ئێستا هاوشێوەی ئەو بارودۆخە مەترسیدارەیە کە عێراق لە ساڵی ٢٠١٤دا کاتی سەرەڵدانی  داعش تووشی بوو  سەرۆکی حەشدی شەعبیش ڕایگەیاند، ئێمە دامەزراوەیەکی نیشتیمانیین بۆ هەموو عێراقییەکان و هەوڵمانداوە هەموو ناوچەکانی عێراق بگرێتەوە  جگە لە هەرێمی کوردستان کە هێزی پێشمەرگەی تێدا . فالح ئەلفەیاز وێڕای ستایشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی هاوکاری ئێمەی کرد لە بەرگری کردن لە عێراق لە بەرامبەر تاقمە تیرۆریستییەکان.

سەرپەیڤ