ئاب 25, 2025 18:42 Asia/Tehran
  • درێژەی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە سارای نەجەف - تەقینەوەی هێڵی بۆریی نەوت لە بەسرە

مێدیا عێراقییەکان باسی درێژەی ئوپڕاسیونی حەشدی شەعبیان کرد لە سارای نەجەفی ئەشرەف و تەقینەوە لە هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوت لە باکووری بەسرە.

هێزەکانی حەشدی شەعبی  درێژە ئەدەن بە ئوپڕاسیونی  ئاسایشیی خویان بۆ پاکتاو کردنی سارای نەجەفی ئەشرەف لە بوونی هەرجۆرە هەڕەشەیەکی تیروریستی شیمانەیی . هەواڵێکی دیکە  ئەوەیە کە ئوپڕاسیونی ئاسایشی لە پارێزگای میسانی عێراق دەس پێی بوو  ئامانج لەو   ئوپڕاسیونە  کە لە شەش ناوچەی ئەو پارێزگایە دەس پێی بووە  بەدوادا چوون و گرتنی کەسانێکە کە  لە لایەن دەزگەی دادەوە  بەدوادا چوونیان بۆ دەکرێت و کوتایی دان  بە  مڵملانی  پەیتاپەیتای هوزەکان و دەس بەسەردا گرتنی  چەکی بێ موڵەتنامەیە . مێدیا عێراقییەکان باسی تەقینەوە  لە هێڵی بوریی گواستنەوەی نەوت لە باکووری بەسرە ی کرد لە نزیکی ناوچە  ئەلعلم لە باشووری  عێراق.

سەرپەیڤ